پێش هەموو شتێک

سوپاس بۆ سەردانکردنت بۆ بڵاگەکەم. تکایە بەرلەوەی هیچ بخوێنیتەوە، چاوێک بەم چەند دێڕەدا بخشێنە.

لەم بڵاگە، سەرنج و دەردەدڵەکانم ئەنووسم. وەک دەفتەرێکی تۆمارکردنی یادەوەریی، بەهۆ و بەبێ هۆ، دەربارەی هەموو شتێک ئەنووسم. مەگەر ڕوون و ئاشکرابێت، ئەگینا ڕووی دەمم لە هیچ کەس و گرووپێکی دیاریکراو نییە.

لەبەرئەوەی تا ئێستا ستانداردێکی ڕەسمی نییە بۆ نووسین بە زمانی کوردی و  گرامەرێکیش کە هەموو لەسەری کۆک بن، یان بەلایەنی کەمەوە بەڕەسمی لەلایەن ناوەندێکی ئەکادیمییەوە ڕێکخرابێت، نووسینەکانی ئەم بڵاگە وابەستەی یاسا و ڕێسایەکی زمانەوانی تایبەت نییە. بەکورتی، بەهەمان ئەو زمانە ئەنووسم کە لە ئاخاوتنی ڕۆژانەمدا بەکاری ئەهێنم. بەڵام هەوڵ ئەدەم بە کوردی بنووسم.

مەبەستم نییە بۆ دامەزراوەیەک، یان بڵاوکراوەیەکی ئەکادیمی بنووسم. بۆیە چاوەڕێی ئەوە مەبە “تێزێکی زانستیی” بخوێنیتەوە. ئەگەریش زانیاری و داتای سەرسوڕهێنەرم بڵاوکردەوە، بەدڵنییاییەوە هەوڵ ئەدەم ئاماژە بە سەرچاوەکەی بکەم. کاتیش بە بەکارهێنانی مێتۆدی زانستییەوە ناکوژم، بەڵام قسەی هەلەق و مەلەق و بێسەرو بەریش نانووسم.

ئەگەر سەرنجێکت لەسەر نووسین و دەربڕینێک هەبوو، بێ دوودڵیی کۆمێنتی خۆت بنووسە، بەڵام تکایە با پەیوەندی بە بابەتەکەوە هەبێت. بەرلەوەی کۆمێنت بنووسیت، بابەتەکە بخوێنەرەوە.ئەگەریش هەستتکرد هەڵە تێگەشتووم لە مەسەلەیەکدا، زۆر بە سادەیی سەرنجی خۆت بنووسە و پێم بڵێ کە من هەڵەم، بەڵام دەست لەسەر هەڵەکەش دانێ.

سوپاس

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s